بە وێنە.. ئۆزێل لەگەڵ شاجوانی تورکیا هاوسەرگیری دەکات و 3 ئاهەنگی بۆ ساز دەکات

یاریگا

وادیارە مسعود ئۆزێل، یاریزانی بە ڕەگەز کوردی هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی تورکی و ئەڵمانی بە نیازە بەم زووانە لەگەڵ خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری بکات.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان کردوە کە ئۆزێل دوای ئاشکراکردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئامنیە گۆڵشەن، شاجواني تورکیا بۆ ساڵی 2014 بڕیاری داوە دوای یارییەکانی مۆندیالی ڕوسیا هاوسەرگیری بکات، بە گوێرەی هەواڵەکان ئۆزێل دەیەوێت 3 ئاهەنگ ئەنجام بدات، ئاهەنگێک لە تورکیا و ئاهەنگێکش لە ئەڵمانیا ئەو شوێنەی ئۆزیل لێیلە دایک بووە، هرەوەها ئاهەنگیش لە سوید شوێنی لە دایک بوونی ئامینە گوڵشەنی خۆشەویستی، کە ماوەیەکە بە کاری هونەری سەرقاڵ بووە و لە چەند کارێک بەشداری کردوە.

ئاشکرایە کە ئۆزێل لەو ساتە لە یانەی ئاڕسناڵ یاری دەکات و ئاستێکی بەرزیش لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە پێشکەش دەکات، هەروەها چاوەڕێ دەکات تا یارییەکاین مۆندیال تەواو دەبێت بۆ ئەوەی ئەو کات پلانەکانی ژیانی تایبەتی خۆی جێ بەجێ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر