کلۆپ داواکارییەک پێشکەش بە کارگێڕی لیڤەرپول دەکات

یاریگا

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا (ڕۆبێرتۆ فیرمینیۆ) لەگەڵ لیڤەرپول پێشکەشی دەکات، بۆرگین کلۆپی ڕاهێنەری یانەکە داواکارییەکەی پێشکەش بە کارگێڕی یانەکەی کردوە.

لەم ڕووەوە، کلۆپ بەر لە یاری یانەکەی بەرانبەر نیوکاسڵ بە میدیاکانی گوتوە، کە فیرمینیۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە و یاریزانێکی گرنگە بۆ ڕێدز، بۆیە دەبێت پارێزگاری لێ بکەین و بە زوترین کات گرێبەستی بۆ تازە بکرێتەوە، ئەو سەلماندی کە رۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا کاریگەری لەسەر ئاستی خۆی نابێت، هەروەها یانەکەش بێ کۆتینیۆ هیچ دابەزینێکی بەخۆیەوە نەبینی، بۆیە چاوەڕێم لە کارگێڕی یانەکە لە ماوەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ بۆ تاوەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەنجام بدەن، پێویستە مانەوەی ئەو ئەستێرەیە لە یانەکە زامن بکرێت.

لەم وەرزەدا فیرمینیۆ شان بەشانی سەلاح و سادیۆ مانی بەشدارییان لە زۆرینەی گۆڵەکانی یانەی لبیڤەرپول کردوە و یانەکە تا ئەو ساتەش ڕکابەری لەسەر چوار یانەی سەرەای پرێمەرلیگ دەکات و ئەنجامی سەرسوڕهێنەر تۆمار دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر