یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا رێگە نادات هیچ یارییەکی نێودەولەتی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا رێگە نادات هیچ یارییەکی نێودەولەتی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
ئەمرۆ بەرپرسانی تۆپی پێ ئاسیا نامەیەکیان بۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق ناردووە و پێیان راگەیاندووە کە هەردوو یانەی ئەم وڵاتە کە بەشدارن لە جامی ئاسیا، ناتوانن لەناو یاریگای خۆیان یاری بکەن و پێویستە یاریگەیەکی دیکە لە دەرەوەی وڵاتەکەیان هەڵبژێرن، هۆکاری ئەم بریارەی فێدراسیۆنی عێراقیش بۆ دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە دەگەرێتەوە.
هەردوو یانەی زەورا و قوەجەویەی عێراقی لە جامی ئاسیا بەشدارن و بەرپرسانی ئەم دوو یانەیە بەو هیوایە بوون کە ئەمساڵ لە شارەکانی خۆیان میوانداری رکابەرەکانیا بکەن.