“هیوامان مێسیە بۆ جامی جیهانی”

0

 

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، مارسیلۆ گالاردۆ، ڕایگەیاند کە بردنەوەی جامی جیهانی ٢٠١٨ لە لایەن ئەرجەنتینەوە دەکەوێتە سەر مێسی

ئەرجەنتین لە دواین یاریدا توانی سێ گۆڵ لە ئیکوادۆر تۆمار بکات و سەربکەوێت بۆ جامی جیهانی 

“بڕوام وایە کە ئەرجەنتین هەمیشە پێشەنگی جیهان بووە و تەنها بەڕازیل و ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە ئێمە باشترن”

ئەو یاریزانە کە لە مۆندیالەکانی ١٩٩٨ و ٢٠٠٢ بەشدار بوو گووتوی

“ئێمە بەهۆی مێسی چانسێکی گەورەمان هەیە کە سەربکەوین بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە باشترین نین”

“ڕاهێنەر دەبێت مێسی باش بناسێت و  سوودی لێوەربگرێت چونکە ئەو هیوای یەکەمی ئێمەیە لەم جامە”

جێی باسە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین  لە هەمان گروپی ئایسلەند و کرواتیا و نایجیریایە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.