زێدان بە یەکسانبوونی بارسێلۆنا و لاس پالماس تووڕە دەبێت

0


یاریگا

لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یاری ڕیاڵ مەدرید و خیتاڤی کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کە بە یەکسانبوونی بارسێلۆنا بەرانبەر لاس بالماس یەکجار هەستی بە تووڕەبوون کردوە.

زیدان لەم بارەیەوە، گوتی بە دۆڕاندنی یارییەکەی ڕابردوو بەرانبەر ئیسپانیۆل زۆر بێ تاقەت بووم و تووڕە بووم، بەڵام دوای یەکسانبوونی بارسێلۆنا بەرانبەر لاس بالماس زیاتر تووڕە بووم، خەم بۆ ئەو هەموو خاڵانە دەخۆم کە بەم دواییە بە فیڕۆ دراوە، بەڕاستی جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە، لیگا یەکلایی نەکراوەتەوە و ئەوەتا گەر ئاتلەتیکۆ مەدرید لە بارسا بباتەوە جیاوازی نێوانیان بۆ 2 خاڵ کەم دەبێتەوە، بۆیە بێ درۆ دەڵێم خەمم بە یەکسانبوونی بارسێلۆنا خوارد.

دەربارەی یارییەکەی پاریس زیزۆ گوتی من ئێستا تەنها بیر لە یاری خیتاڤی دەکەمەوە، یاریمان بەرانبەر خیتاڤی هەیە، بۆیە لەو ساتە بیر لە پاریس ناکەمەوە، دەبێت لە لیگا سەرکەوتنی دیکە تۆمار بکەین و سەیری ئەنجامەکان بکەین، ئێمە پێنج یارییمان لەسەر یەک بردەوە و دواتر تووشی شکست هاتین، هەر چەندە شایستەی دۆڕان نەبووین.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە بارودۆخی کڕۆس و ماڕسیلۆ و مۆدڕیچ زیزۆ گوتی ماڕسلیلۆ دەستی بە مشەقەکان کردەوە بەڵام بارودۆخی کڕوس و مۆدڕیچ یەکلایی نەکراوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.