چاڤی تووشی پێکان بوو

Xavi

Xavi

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، ناوەراستکاری ئیسپانی یانەی سەدی قەتەری بە هۆی پێکان سێ هەفتە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەی بکات.

پێإەی فەرمی یانەی قەتەری بلاوکردۆتەوە کە ناوەرستاکری کەتەلۆنی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە یاری یانەکەیان بەرامبەر دەحیل تووشی بووە، ناتوانێت بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە یاری بکاتەوە، ئەم پێکانی چاڤی لە ماسولکەکانی رانیدایە.

چاڤی بەم هۆیەوە ناتوانێت لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەرامبەر ناساف کارشی ئۆزبەکیستان بەشداری بکات کە بریارە رۆژی دوو شەممە لە ئۆزبەکیستان ئەنجام بدرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر