هاینکس باس لە دەنگۆکانی چوونی لیڤاندۆڤسکی دەکات

Heynckes - lewandowski

Heynckes – lewandowski

یاریگا
یوپ هاینکس، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بێ ئاگایی خۆی لە چوونی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەکەی راگەیاند.

هاینکس لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری ئەم هەفتەی لە بۆندێزلیگا سەبارەت بە دەنگۆکانی جیابونەوەی گۆڵکاری یانەکەی گووتی ” من ئاگاداری ئەوە نیم کە لیڤا بیەوێت یانەکەمان جێبێڵێت، هەموو یاریزانێک ئارەزووی یاریکردنی لەو یانەیە هەیە و منیش ئامۆژگاری لیڤا دەکەم ئەگەر بیەوێت لەسەر ئەم ئاستە باشەی بەردەوام بێت، ئەوا باشتروایە کە لێرە بەردەوام بێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا راهێنەری باڤارییەکان ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان لیڤاندۆڤسکی و هومێلسیش کرد و گووتی کە شتێکی ئاساییە و هەندێجاریش ئەم جۆرە کێشانە لە نێوان یاریزانان دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندییەکی باشتر لە نێوانیان درووست ببێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر