بەوێنە .. نێیمار لە ڤێلای خەونەکان قۆناغەکانی دوای نەشتەرگەری بەسەر دەبات

0

یاریگا

دوای ئەوەی لە یاری بەرانبەر ماڕسیلیا تووشی پێکان هات، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمان، بڕیارە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڤێلایەکی خەیاڵی قۆناغەکانی دیکەی چارەسەری لە بەڕازیل بەسەر ببات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی بلاویکردوەتەوە، کە چاوەڕێ دەکرێت نێیمار بەلانی کەم دوو مانگ تا 3 مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەهۆی پێکانێکی مەترسیدار لە یارییەکەی ماڕسیلیا، بۆ قۆناغەکانی چاکبوونەوەش بڕیارە نێیمار دوای نەشتەرگەری لە ڤێلا خەیاڵییەکەی خۆیدا کات بەسەرە ببات و چارەسەری زیاتر وەربگرێت تا چاک دەبێتەوە، ڕۆژنامە ئینگلیزیەکە ئاماژەی کردوە کە نرخی ڤێلاکە 6 ملیۆن پاوەن دەبێت و نێیمار لە ساڵی 2016 کڕیویەتی و جارێکیان ئاهەنگی لەدایک بوونی تێدا ئەنجام داوە.

لە ڕۆژنامەکەدا چەندین وێنەی ڤێلاکە بڵاوکراونەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە لە دوو نهۆم پێکهاتوە و 6 ژووری خەوتن و مەلەوانگە و ساونا و هۆڵ و چەندین یاریگای تێتنس و هۆڵی یاریکردن و شوێنی دابەزینی هێلیکۆپتەریشی بۆ کراوە، بۆیە ئەم خانووە زەبەلاحە کە لە شاری ڕیۆدی جانیرۆیە، بە ماڵی خەونەکان لە لایەن بەڕازیلییەکان باسی لێوە دەکرێت.
ئەوەی خوارەوەش چەند وێنەیەکی شوێنی نێیمار جۆنیۆرە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.