گیگز: بەیڵ لە ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش نیە

0

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وێلز، ڕایان گیگز، ئاشکرای کرد کە گاریز بەیڵ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش نیە ئەمەش بەهۆی یاریەکەی نێوان پاریس و مەدرید

ئەو یاریزانە لە سەرەتای یاریەکەوە بەشداری پێنەکرا بەڵکو لە خولەکی ٦٨ ەوە هاتە ناو یاریگا

“بەیل دڵخۆش نیە چونکە ئەو یاری نەکرد لە یاریەکەی بەرامبەر بە پاریس وە ئەو خۆی بە شایەنی چانسی باشتر دەزانێت”

گیگز بە ڕۆژنامەی مارکای گووت

“ئەگەر بەیل لەگەڵ مەدرید بەردەوام بێت یان نا، ئاستی ئەو دانابەزێت. ئەو یەکێکە لە باشترین  یاریزانەکانی جیهان و ڕۆڵێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە دەبێت”

“من لە هەستی بەیل تێدەگەم، ئەو لە یانەیەکی گەورە یاری دەکات و چاوی لەسەرە. ئەوە پێشتر بەسەر مندا هاتوە”

بەیل تەنها حەوت گۆڵی تۆمار کردوە لە خولی ئیسپانی و لە سێ یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تەنها گۆڵێکی تۆمار کردوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.