هازارد بە زیاد کردنی مەرجێکی تایبەت بە ڕیال مەدرید گرێبەست لەگەڵ چێلسی دەکاتەوە

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، ئیدین هازارد، ئەستێرەی چێلسی لەندەنی بە زیاد کردنی مەرجێکی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی تازە لەگەڵ چێلسی واژۆ دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە هازارد مەرجێکی تازەی لەسەر چێلسی داناوە بۆ ئەوەی لە گرێبەستی تازە وەک بڕگەیەک دیاری بکرێت، مەرجەکەش ئەوەیە کە هازارد مافی ئەوەی هەبێت بچێت بۆڕیاڵ مەدرید هە کاتێک ئارەزووی لێ بێت و یانەی شاهانە داوای بکات و گرێبەستێکی باشی پێشکەش بکەن، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە چێلسی بە نیازە مووچە و تایبەت مەندییەکانی هازارد لە گرێبەستە تازەکەی کە تا ساڵی 2020 بەردەوام دەبێت، ڕێک بخات و باشتری بکات.

لەکۆتاییدا هاتوە، کە چێلسی دەیەوێت مووچەی هازارد بۆ 300 هەزار پاوەنی هەفتانە بەرز بکاتەوە، یاریزانەکەش بە کارەکە ڕازییە بە مەرجێک دەرگا بە ڕووی خەونی یاری کردنی بۆ ریال مەدرید دانەخرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر