گۆڵپارێزەکەی میلان هەڕەشە لە یۆڤی دەکات

0

 

گۆڵپاڕێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی جیانلوجی دۆناروما ڕایگەیاند کە یانەکەی بۆ تۆڵە کردنەوە دەچێتە کۆتای کۆپا ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس

لە ساڵی پاردا یانەی یۆڤانتۆس توانی میلان بە جیاوازی گۆڵێک بخاتەوە دەرەوەی ئەو جامە و دواتریش  جامەکەی بەدەستهێنا

“ئێستا ئێمە ئەزموونمان زیاترە، وە ئێمە ناتوانین ئەو شکستە لەبیر بکەین. ئێمە یاری بۆ تۆڵە سەندنەوە دەکەین”

ئەو گۆڵپارێزە بە مالپەڕی فەرمی میلانی گووت

“ئێمە بووینەتە یانەیەکی بەهێز بۆیە یانەی بەرامبەر بە سەختی دەتوانێت سەربکەوێت بەسەرماندا”

“سوپاس بۆ هەمووان نەک تەنها یەک کەس  و ئێمە خۆمان ماندووکردوە بۆیە سەرکەوتوو بوین”

بڕیارە مانگی پێنجی ئەمساڵ هەردوو یانەی یۆڤانتۆس  و ئەی سی میلان لە کۆتای کۆپا ئیتاڵیا بەیەک بگەن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.