ناسڕ خلێفی بە بێ نێیماریش هەڕشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

0

یاریگا

بەر لە کەمتر لە هەفتەیەک لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان بە تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی شایستە هەڕەشەی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد.

لەم بارەیەوە، خلێفی لە تازەترین لێدوانی بە رۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی گوتوە کە هەموو بیریان لەسەر یاری بەرانبەر ڕیاڵ مەدریدە و گوتیشی” بەبێ نێیماریش سەردەکەوین و دەتوانین بە تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی گەورە بۆ قۆناغی هەشت سەرکەوین، هەموومان بە پێکانی نێیمار دڵتەنگین، بڕیارمان داوە نەشتەرگەری لە بەڕازیل بۆ بکەین، پزیشکی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش لێرە بوو، هەموو لە دانیشتنێکی تایبەتدا بە کۆی ڕا بڕیارمان دا نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

دەربارەی گوتەکانی باوکی نێیمار بۆ میدیاکان و بێزار بوونی لە ئاشکرا کردنی زانیارییەکان خلێفی گوتی “هیچ گرژییەک نییە، بە پێچەوانەوە ئێمە سوپاسی دەکەین ئەو بڕیاری داوە بمێنێتەوە تا یاری ڕیاڵ مەدریدیش تەواو دەبێت، ئەو گوتی ئێمە یەک خێزانین لەگەڵ ئێوە، بۆیە دووبارە سوپاسی دەکەمەوە”.

ئاشکرایە کە نییمار بەهۆی پێکان بۆ دوو مانگ لە یاریگاکان دورو دەکەوێتەوە، بەمەش ناتوانێت لە یاری ڕۆژی 6-2 بەرابنەر ڕیاڵ مەدرید یاری بکات، ئەوەش هاندەرانی یانە پاریسییەکەی زۆر نیگەران کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.