کۆنتی مەرجێکی قورسی لە پێشە بۆ مانەوە

Antonio Conte

Antonio Conte

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری چێڵسی ئینگڵتەرا ئەگەر بیەوێت لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی لەندەنی بەردەوام بێت، ئەوا پێویست بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ دوور بخاتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی لەندەنی بڵاویکردۆتەوە کە راهێنەری ئیتاڵت بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەدا نزیکە لە دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی، هەربۆیە ئەو راهێنەرە تەنها یەک دەرفەتی لە پێسە بۆ ئەوەی لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت، ئەوەیش ئەوەیە کە لە یاری هاتنەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا سەرکەوتن بەدەست بێنن و بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی سەرکەون.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە کە چاوەران دەکرێت لە ئەگەری دۆڕانی چێڵسی بەرامبەر بارسا، راستەوخۆ کۆنتی لەسەر ئەرکەکەی دوور بخرێتەو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر