لێڤاندۆڤسکی رێچکەی نێیماری گرتۆتە بەر

Mats Hummels -  Lewandowski

Mats Hummels – Lewandowski

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆسکی، هێرشبەری پۆلەندی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە راهێنانەکانی ئەمرۆی یانەکەیدا لەگەڵ ماتس هومێلسی هاورێ بەگژ یەکدا چونە و کیسە لە نێوانیان درووست بووە.

رۆژنامەی وەرزشی ” Bild”ـی ئەڵمانیا بڵاویکردۆتەوە کە لە راهێنانەکانی بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە هەردوو یاریزانی باڤارییەکان بە گژیەکدا چوونە و بۆ ماوەیەکیش شەرە قسە لە نێوانیان درووست بووە و تا کۆتاییش هیچ قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکردووە و ئاشتیش نەبونەتەوە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە لیڤا دیەوێت بۆ جیابونەوە لەو یانەیە رێچکەی نێیمار بگرێتە بەر و بە درووستکردنی کێشە لەگەڵ یاریزانانی دیکە، بەرپرسانی یانەکەی ناچار بە دەستبەرداربوونی بکات.

هێرشبەری پۆلەندی باڤارییەکان ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەی لەسەرە کە لەلایەن بەرپرسانی ریال مەدریدەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت و چاوەروانیش دەکرێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر