مۆرینیۆ 6 ئەستێرەی یانەکانی ئەوروپا دەکاتە ئامانج

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری شەیتانە سوورەکان 6 ئەستێرەی گەورەی یانەکانی ئەوروپای دەستنیشان کردوە کە لە هێڵی ناوەراست یاری دەکەن، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ دوانیان واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی بەریتانی بلاویکردوەتەوە کە مۆرینیۆ لە ئەگەری رۆیشتنی چاوەروانکراوی مەروان ڤیلاینی و وازهێنانی مایکل کاریک هەر یەکە لە ویلیان لە چێلسی کە نرخی 40 ملۆین پاوەن دەبێت، هەروەها تۆنی کڕۆس لە ریاڵ مەدرید کە نرخی بە 35 ملیۆن پاوەن مەزندە دەکرێت، لەگەڵ میلینکۆڤیش ئەستیرەی لازیۆکە نرخەکەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ مەزندە کراوە لەگەڵ یاریزانان وانیاما لە تۆتنهام و جۆرجینیۆ لە ناپۆلی و میشێل سیرێ لە نیسی فەرەنسی بوونەتە ئامانجی سەرەکی مۆرینیۆ بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ دوو لە شەش ئەستێرەیە واژۆ بکرێت و بۆ هاوینی داهاتوو درێسی مانچێستەر یۆنایتد بپۆشێت.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ بە نیازە بۆ وەرزی داهاتوو کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەورپا بە هێزێکی گەورەتر و متمانەیەکی زیاتر یاری بکات و ئەنجامی گەورە دەستەبەر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر