پاریس سەرکێشی بە نێیمار دەکات

یاریگا

لە تازەترین راپۆرتە هەواڵی ڕۆژنامەکانی فەرەنسادا هاتوە، کە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت سەرکێشی بە بەشداری کردنی نێیمار لە یاری بەرانبەر ڕیال مەدرید بکات.

کەناڵی BFM TV ی فەرەنسی ئاماژە کردوە کە یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵ دەدات بەرنامەیەکی چڕ و پڕ بۆ چارەسەرکردنی خێرای نێیمار پەیڕەوی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بەرانبەر ڕیال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ یاری بکات، بە پێی بەرنامەکە پاریس دەیەوێت ڕۆژی یاری ڕیاڵ مەدرید سەیری قۆناغە خێراکانی چارەسەری نێیمار بکات، ئنجا بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداری کردنی دەربکات.

لە بەرانبەردا چەند کەسانێکی نزیک لە نێیمار ڕایانگەیاندوە کە نێیمار ئەو بیرۆکەیە قبوول ناکات لەبەر ئەوەی دەترسێت لەوەی بەشداری لە یاری ڕیاڵ بکات بێ ئەوەی تەواو چاکببێتەوە، لە ئەنجامیشدا باری خراپتر بێت و نەتوانێت هەتا لە مۆندیالیش بەشداری بکات، بەگوێرەی قسەکانی کەس و کاری نێیمار ، یاریزانەکە مۆندیالی لە هەموو شتێک بەلاوە گرنگرە.

ئاشکرایە کە باوکی نێیمار لە تازەترین لێدوانیدا ئاماژە کردبوو کە پێکانی نێیمار پێویستی بە چارەسەرییەکی تەواو هەیە و بە گوێرەی پزیشکانیش لە شەش 6 تا 8 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر