لە وڵاتێکی عەرەبی سەیرکردنی کەنالی بین سپۆرت قەدەخە کرا

Bein Sport

Bein Sport

یاریگا
بەرپرسانی سعودیا بریاریانداوە کە لە مەودوا لە وڵاتەکەیان هیچ کەسێک بۆی نیە سەیری یارییەکان بکات لە کەنالی وەرزشی بین سپۆرتی قەتەری.

دوای کێشە سیاسیەکان نێوان هەردوو ولاتی قەتەر و سعودیا، ئەمرۆ بەرپرسانی سعودیا بریاریانداوە کە سەیرکردنی یارییە وەرزشیەکان لە کەنالی بین سپۆرتی قەتەری قەدەخە بکات و لە هەر شوێنێکی گشتی یان تایبەتیش رەچاوی ئەم بریارە نەکرێت، ئەوا تووشی سزایەکی قورس دەبنەوە.

تۆری کەنالەکانی بین سپۆرت سەرچاوەیەکی گرنگی جیهانیە بۆ بینینی یارییەکان، بە تایبەت لە وڵاتانی کەندا و پێدەچێت ئەم بریارەی بەرپرسانی سیاسی سعودی کێشە بۆ گەنج و لاوانی ئەم ولاتە درووست بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر