دوو یانەی گەورە بەدوای ئیکاردییەوەن


یاریگا-واندا ئیکاردی هاوسەری ماورۆی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان ئەو هەواڵانە پشتراستکردەوە کە باسیان لە دەنگۆی گرنگیدان بەو یاریزانە دەکرد.

ئیکاردی بە ساتەوەختێکی باشدا تێناپەڕێت لەگەڵ یانەکەی و لەلایەکی دیکەش یانەکەی لە کۆتا ١٠ یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە.
واندا کە هاوکات بەڕێوبەری کارەکانی ئیکاردیشە وتی ” لە مانگی یەک دا دوو یانەی گەورە لەسەر هێڵ بوون. بەڵام ئەو لە ٢٢ ساڵیدا کاپتنی ئینتەربوو ئەوەش بەهێزی پەیوەندییەکانی ئەو دەردەخات بە یانەکەوە بە پێچەوانەی پڕوپاگندەکان.هەر کەسێکیش ئەوی دەوێت پێویستە تەنیا قسە لەگەڵ من بکات و تەنها من بەرپرسم لەو کارە”.

یانەکانی مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت لە دەرفەتێکدا بیگوازنەوە ریزەکانیان. بڕە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەش ١١٠ ملیۆن دۆلارە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا