ڤینگەر مەرجی هەیە بۆ مانەوەی وێلباک

Danny Welbeck

Danny Welbeck

یاریگا
ئارسێن ڤینگەر، راهێنەری یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا هیوادارە کە دانی وێلباک چیدیکە تووشی پێکان نەبێت بۆ ئەوەی لە یانەکەی بەردەوام بێت.

راهینەری تۆپ هاوێژەکان هیوادارە کە هێرشبەری یانەکەی چیدیکە تووشی پێکان نەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت وەرزی داهاتووش لەو یانەیە بمێنێتەوە، بە پێچەوانەوە لەوانەیە دەستبەرداری ببێت و ئەو یاریزانەش ناچار ببێت یانەکەی جێبێڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو یانەیە خاوەنی دوو هێرشبەری دیکەی وەکو لاکازێت و ئۆبامیانگن.

وێلباک دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ئارسێنال لە چوار وەرزی رابردوو پێکان بەرۆکی بەرنەداوە و لەو مایەوەدا تەنها 22 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر