یانەیەکی ئیتاڵی پەیوەندی بە دارمیان کردووە

Matteo Darmian

Matteo Darmian

یاریگا
ماتیۆ دارمیان، بەرگریکاری باڵی راستی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا هاوینی داهاتوو دەیەوێت یانەکەی جێبێڵت و یانەی یوڤێنتوسیش لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵیا بلاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە بە مەبەستی گواستنەوەی بەرگریکاری باڵی راستی شەیتانە سوورەکان پەیوەندییان بە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە و پێدەچێت کە هاوینی داهاتوو دارمیان لە سێریا ئەی بەردەوام بێت.

سەرجاوە ئیتاڵیایەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بێجگە لە یوڤێنتوس، یانەکانی رۆما و ناپۆلیش لەسەر هێلن بۆ گواستنەوەی دارمیان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر