بارتیمیۆ موژدەیەک دەداتە هاندەرانی بارسێلۆنا

Bartomeu - Messi

Bartomeu – Messi

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا موژدە بە هاندەرانی یانەکەی دەدات کە بەم زووانە گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ ئەستێرەی ئارجانتینی یانەکەیان لیۆنێل میسی واژۆ دەکەن.

سەرۆکی یانەی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات کە لیۆ سەرەرای ئەوەی کە گرێبەستەکەی تا چوار ساڵی دیکە درێژ کردووە، بەڵام دڵنیایی دەداتە هاندەرانی یانەکەی کە ئەو یاریزانە هەتا کۆتایی کاروانی وەرزشی لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت و لە داهاتووش گرێبەستێکی هەتا هەتایی لەگەڵ واژۆ دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە میسی چەند جارێک رایگەیاندووە کە دەیەوێت لە یانەکەی پێشووی واتە نیۆزئۆلدبۆیزی وڵاتەکەی واز لە کاروانی وەرزشی بهێنیت. لیۆ پێش کۆتایی هاتنی 2017 گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی درێژ کردۆتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر