وادەی دوورکەوتنەوەی خامێس دیاریکرا

James Rodríguez

James Rodríguez

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، یاریسازی کۆڵۆمبی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە، تەنها چەند رۆژێک لە راهێنانەکانی یانەکەی دادەبرێت.

پێگەی فەرمی یانە ڤابارییەکە پێکانەکەی یاریزانی کۆلۆمبی یانەکەیان پشت راست کردۆتەوە و بلاویشیان کردۆتەوە کە ئەو یاریزانە بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەیان بەرامبەر بێشیکتاش لە جامپیۆنزلیگ تووشی بووە، تەنها چەند رۆژێک بەشداری لە راهێنانەکانی ناکات و دواتریش لەسەر رێنمایی پزیشکان دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە یوپ هاینکسی راهێنەری بایرن میونشن پشت راستی کردۆتەوە کە پێکانەکەی خامیس قورس نیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر