سێرخیۆ ڕامۆس ڕیکۆردێکی دیکەی مێژوویی تۆمارکرد


یاریگا- کەمێک پێش ئێستا لە یاریەکەی ڕیاڵ مەدرید و لیگانێسدا سێرخیۆ ڕامۆس بەوەرگرتنی کارتێکی زەرد ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد .

ڕامۆس بەو کارتە زەردەی ئەمشەو بوو بەیەکەم یاریزان بەدرێژایی مێژووی لالیگا کە زۆرترین جار کارتی زەردی وەرگرتبێت بە 163 کارت ، ئەمە لەکاتێکدا ڕیکۆردی زۆترین کارتی سووریش لە مێژووی لالیگا هەر بە ناوی ڕامۆسە بە 19 کارت .

شایانی باسە بەهۆی ئەو کارتە زەردەی ئەمشەو ڕامۆس ناتوانێت بەشداری یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بکات لەلالیگا .

ڤیدیۆی دیمەنەکە :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر