کۆنتی : شایستەی بردنەوە بووین بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا- یاریە ئاگرینەکەی چێڵسی و بارسێلۆنا بەیەکسان بوون کۆتایی هات بەڵام ڕاهێنەری یانە ئینگلزیەکەی دڵتەنگە و یانەکەی بە شایستەی سەرکەوتن دەزانێت .

کۆنتی دوای یاریەکە وتی : نازانم هیچی وام بیرنیە کە بارسا ئەنجامی دابێت بەرامبەر گۆڵەکەی ئێمە ، ئەو گۆڵەش لەهەڵەی بەرگریەوە بوو .

ڕاستە بارسا بەهێزە و خاوەنی باشترین یاریزانی جیهانە بەڵام ئێمەش ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد و زیاتر لەوەی لە تواناماندا بوو پێشکەشمان کرد ، ئێستاش پشویەکی کەم وەردەگرین و خۆمان بۆ یاریەکانی داهاتوو ئامادە دەکەین .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر