دوو یاریزانی سەرەکی مانجستەر یونایتد گەڕانەوە

0

هەردوو یاریزانی یانەی مانجستەر یونایتد زلاتان ئیبراهیمۆڤیج و پاول پۆگبا  گەڕانەوە ڕاهێنانەکانی یانەکە لە ڕۆژێ سێ شەمە بڕیارە لە یاریەکەی بەرامبەر بە سێڤیا بەشداری بکەن

پۆگبا نەخۆشکەوت هەفتەی ڕابردوو بەڵام نەخۆشیەکەی ئاشکرا نەکرا و ئیبراهیمۆڤیچیش لە ٢٦ مانگی دوانزدەوە بەهۆی پێکان بەشداری نەکردوە

پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە دوور کەوتنەوەی پۆگبا بەهۆی تێکچوونی نێوانی مۆرینهۆ و پۆگبا بووە  بەڵام مۆرینهۆ ئەوەی ڕەت کردەوە

هەروەها یاریزانان هێرێرا و ڤالێنسیا و ڕاشفۆرد لە پێکان چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە   پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان

سبەی شەو هەردوو یانەی سێڤیای ئیسپانی و مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەیەکدەگەن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.