ئاگوێرۆ تووشی هیچ سزایەک نابێتەوە

0
Sergio Aguero

Sergio Aguero

یاریگا
سێرخیۆ ئاگوێرۆ، هێرشبەری یانەی مانچێستەرسیتی لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەراوە سزا نادرێت.

دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ویگان لە جامی فای ئینگڵتەرا، هاندەرانی یانەی ویگان دوای بردنەوەی یانەکەیان رژانە ناو یاریگا و لەو کاتە هاندەرێکی ویگان بەرەو رووی یاریزانی ئارجانتینی دەچێت و بەریەککەوتن لە نیوانیان درووست دەبێت، هەربۆیە پێشبینی دەکرا کە ئاگوێرپ تووشی سزادان ببێت، بەڵام سەرجاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە لەو کاتەی هاندەرەکە بەرەو ئەو یاریزانە چووە تفی لێکردووە و قسەی نەشیاوی پێگووتووە، هەربۆیە ئەو یاریزانەش تەنها بەرگری لە خۆی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە بەپرسانی مانچیستەر سیتی لەسەر ئەم رووداوە دەیانەوێت بە فەرمی سکالا لەسەر ئەو هاندەرە تۆمار بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.