درۆگبا شانازی بە کوڕەکەی دەکات

 

یاریزانی پێشووی یانە چێڵسی ئینگلیزی دیدیەر درۆگبا  خۆشحاڵی تەواوی خۆی دەربڕی بەوەی ئیسحاقی کوڕی پەیوەندی کردوە بە یانەی گوینگاپی فەڕەنسی کە لە پلەی دەهەمی خوڵی فەڕەنسی دێت

ئەو یاریزانە ١٧ ساڵە پێشتر لە ئەکادیمیای چێڵسی ڕاهێنانی پێکراوە و ئەو یانەیە فەرەنسیە دوێنێ دووشەمە بۆ ڕیزەکانی گواستیەوە

درۆگبا دڵخۆشە کە کوڕەکەی دوای هەنگاوەکانی باوکی دەکەوێت چونکە ئەویش ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣ لە هەمان یانە بوو

درۆگبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستا گرام وێنەیەکی کوڕەکەی داناوە  و تیایدا نووسیویەتی “زۆر شانازیت پێوە دەکەم”

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا