مەشەقەکانی ڕیاڵ مەدرید سوپڕایزێکی ناخۆشی تێدا بەدی کرا


یاریگا

لە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ خۆئاماجەکردن بۆ یاری دواخراوی بەرانبەر لیگانیس، سوپڕایزێکی ناخۆشی تێدا بۆ هاندەرانی یانەکە بەدی کرا.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی ئاماژەی کردوە کە لە مشەقەکانی ئەمڕۆ بۆ خۆئامادە کردن بۆ یاری لیگانیس کە بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجام بدرێت، یاریزان (لۆکا مۆدڕیچ) بەهۆی کێشەیەکی جەستەیی نەیتوانی بەشداری مەشقەکان بکات، بەمەش زێدان مەترسی لەدەستدانی کۆمەڵێک ئەستێرەی کاریگەری بۆ یارییەکانی داهاتوو لێ دەکرێت، بە تایەبتی دوای پێکانی کڕوس و مارسیلۆ کە هەردووکیان ئەگەری ئەوە هەیە نەتوانن هەتا بۆ یاری بەرابنەر پاریس سان جێرمانیش یاری بکەن.

لە هەمان کاتدا بڕیارە ئەمرۆ چەند پشکنینێکی ورد بۆ مارسیلۆ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی جۆری پێکانەکەی و وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانە دەرکەوێت، بە تایبەتی بابەتی ئامادە بوونی یارییەکە بۆ یاری پاریس سان جێرمانی فەرنسی کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت دیاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر