محەمەد سەلاح هۆکاری زۆری گۆڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپول ئاشکرا دەکات

یاریگا

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئینگلیزی، محەمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپولی نهێنی و هۆکاری ژمارەی زۆری گۆڵەکانی لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕێدز ئاشکرا کرد.

سەلاح بە رۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی گوت” هۆکاری ژمارەی زۆری گۆلەکانم لەم وەرزە، یۆرگین کلۆپە و پلانی ئەو راهێنەرەیە، من لەگەڵ لیڤەرپول لەسەر داوای کلۆپ زۆر نزیک لە گۆڵی بەرانبەر یاری دەکەم، بە پێچەوانە لەگەڵ یانەکانی پێشتری من کە لە گۆڵ دوور بووم، بارودۆخەکە جیاوازتربوو بەهۆی پلانی ڕاهێنەران کە پێم ڕادەگەیەنن، دەربارەی بە فیڕۆدانی هەلی گۆڵکردنیش یاریزانە میسیرییەکە گوتی ناکرێت لە 10 هەل تۆ 10 گۆڵ تۆمار بکەیت، بێ گومان هەموو هێرشبەرێک لە جیهان زۆر جار هەلی گۆڵکردن بە فیڕۆ دەدات، گرنگ ئەوەیە من وا مەشق دەکەم بتوانم بە چەندین شێوازی جیا جیا و پلانی تازە گۆڵ تۆمار بکەم.

ئاشکرایە کە سەلاح لەم وەرزەدا تا ئێستا 30 گۆڵی لە 36 یاریدا بۆ لیڤەرپول تۆمار کردوە، هەروەها لەگەڵ هاری کین، ئەستێرەی تۆتنهام و (ئەگویرۆ)ی هێرشبەری مان سیتی ڕکابەری لەسەر نازناوی گۆڵکاری خولی پرێمەرلیگ دەگات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر