ئەفسانەی چێلسی یانەکەی لە پلانی ڕاگرتنی مێسی ئاگادار دەکاتەوە

یاریگا

ڕۆد گۆڵێت، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی چێلسی یانەی پێشووی لە شێواز و پلانی ڕاگرتنی مێسی ئاگادار دەکاتەوە.

گۆلێت لەم ڕوەوە بە ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی گوتوە، گەر یانەی چێلسی بیەوێت تەنها تیشک بخاتە سەر چاودێری کردنی مێسی و بیرکردنەوە لە قورسی ڕاگرتنی یاریزانە ئارجەنتینییەکە ئەوا زیانی زۆری بەر دەکەوێت، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانانەی دیکەی بارسا ئەوانەی لە دەور و بەری مێسی یاری دەکەن دەتوانن لە حاڵەتە زیانی زۆرتر لە مێسی بە چێلسی بگەینن، ڕاهێنەرە ئیتالییەکان وەکو کۆنتی هەمیشە بایەخی زۆر بە بەرگری کردن دەدەن، زیاتر لەوەی بایەخ بە هێرش بردن دەدەن، بەڵام دەبێت لەو لایەنە یاریزانەکانی دیکەی بارسا فەرامۆش نەکرێن”.

دەربارەی ئەگەری بردنەوەی چێلسی بۆ پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ، ڕۆد گۆلێت گوتی ” بە دووری نازانم مەرج نییە ئەو یانەیەی پاڵێوراو بێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە، زۆر جار یانەیەک پاڵێوراوی سەرەکی نییە و جامەکە دەباتەوە، با 2012 لە بیرنەکەین ئەو کات کەس چاوەڕێی نەدەکرد چێلسی جامەکە بەرز بکاتەوە.

ئاشکرایە کە ئەمڕۆ لە بەهێزترین یارییەکانی قۆناغی 16 ی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنزلیگدا، یانەی چێلسی لەندەنی لەسەر یاریگای خۆی لە یاری چوون میوانداری یانەی بارسێلۆنا دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر