ڕاکیتیج: چێڵسی تەنها لە هازارد پێک نەهاتوە

 

یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئیڤان ڕاکیتیج، هۆشداری دەداتە یاریزانانی یانەکەی سەبارەت بە ئاستی چێڵسی بەوەی کە چێڵسی تەنها لە ئیدن هازارد پێک نەهاتوە

هازارد لە شەش یاری ڕابردوودا شەش گۆڵی بۆ  چێڵسی تۆمار کردوە  بەوەش مەترسی بۆ سەر بەرشەلۆنە دروست کردوە  

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاکیتیج داوا لە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەکات کە تەنها بیر لە هازارد نەکەنەوە

“بۆ من، ئەو یاریزانێکی جیهانیە”

“ڕەنگە ئەو گرنگترین یاریزانی چێڵسی بێت بەڵام ئێمە دەزانین چێڵسی تەنها هازارد نیە”

“بێ گومان، دەبێت ئێمە ئامادە بین کە بیوەستێنین، ئێمە دەزانین ئەو زۆر خێرایە و لە فۆرمێکی زۆر باشدایە، ئێمە دەبێت بۆ ئەو ئامادە بین”

“هەروەها بۆ تەواوی یانەکە، ئەو یاریەکەی تایبەت دەبێت. دەبێت چێژی لێ ببینین”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا