وێستەگەی داهاتووی گاریس بەیل ئاشکرا کرا

یاریگا

و دیارە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی گاریس بەیل دەبێت لەگەڵ یانە شاهانە و یاریزانەکە بۆ وادەی گواستنەوەی هاوینە ڕیاڵ مەدرید جێ دەهێلێت و بۆ پرێمەر لیگ دەگەڕێتەوە.

لەم بارەیەوە، ئیدواردۆ ئیندۆ ڕۆژنامەنووسی ناوداری بەرنامەی (ئیل شێرینگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی گوتی ” گاریس بەیل نایەوێت چیتر لە ریاڵ مەدرید بەردەوام بێت و وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری کردوە، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ پرێمەرلیگ، لەوێ هەردوو یانەی مان یۆنایتد و چێلسی پاڵێوراوی یەکەمن بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانی گاریس بەیل وەربگرن و گریبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، ئیندۆ پێی وایە مان یۆنایتد وێرای هێنانی ئالێکس سانچێز بەهۆی سەرسامی مۆرینیۆ بە بەیل ئەو هەلە لەکیس خۆی نادات و ئامادەیە هەر کاتێک ڕیاڵ دەستبەرداری یاریزانە وێلزییەکە بێت، گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

لە لایەکی دیکەوە جگە لە شەیتانە سوورەکان یانەی چێلسی دویا ئەوەی لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان نەیتوانی ڕکابەری بکات، چاوەڕێ دەکات بۆ هاوینی داهاتوو بە چەند گرێبەستێکی گەورە هاندەرانی ئاش بکاتەوە، بۆیە هێنانی بەیل یەکێک دەبێت لەو بژاردانەی چێلسی هەوڵی بۆ دەدات.

گاریس بەیل کە تەمەنی 28 ساڵە، بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی و دابەزینی ئاستی بە بەراورد بە پێشوو، نرخی یاریزانەکە لە بۆرسەی یاریزانان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە هەروەها دانیشتنی یاریزانەکە لەسەر کورسی یەدەگ بۆ هەندێک یاری زۆر بێزاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر