مەدرید جێگرەوەی بەیڵی دیاری کرد

ڕەنگە پێکان بەرۆکی گاریز بەیل بەرنەدات و ڕیاڵ مەدرید بەو یاریزانە چۆڵ بکات ئەمەش دوای ئەو هەموو پێکانەی دووچاری ئەو یاریزانە هاتووە لە چەند وەرزی ڕابردوو

ڕۆژنامەی میترۆ ئاشکرای کردوە کە یانە شاهانەکە ئێستا بە دوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەدا دەگەڕێت و ڕەنگە هەردوو یاریزانان محەمەد سەڵاح و ئیدن هازارد ئێستا ئامانجی ڕیاڵ بن بۆ ئەو مەبەستە

جیاو لەوەی بەیل بەهۆی پێکان نەیتوانیوە بەشداری یاریەکانی مەدرید بکات ، ئەو یانەیە ئێستا ئاستی وەک پێشوو نەماوە و بەدوای بەهێزکردنی  هێڵی هێرشبەری دەگەڕێت

مەدرید توانی سێ گۆڵ لە پاریس بکات و ماوەیەکە ئاستی بەرەو باشتر بوون دەڕوات بەڵام ئەوە گەرەنتی ناداتە ئەو یانەیە کە بیر لە داهاتوی بکاتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا