یاریزانێکی بایەرن باسی چوونی بۆ مەدرید دەکات

ڕۆبێرت لیواندۆڤسکی ڕەت دەکاتەوە کە بچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید و سوورە لەسەر ئەوەی یارمەتی یانەی بایەرن میونخ بدات

ئەو یاریزانە پۆڵەندیە گرێبەستەکەی لەگەڵ میونخ ساڵی ٢٠٢١ کۆتای دێت و بووەتە ئامانجی یانەی ڕیاڵ مەدرید

“لەم کاتەدا من نیگەران نیم دەربارەی. ئەگەر من بیرم لە ڕیاڵ مەدرید بکردایەوە ئەوا شتێکی باش نیە بۆ من چونکە تەرکیزم لەسەر بایەرن میونخ ناهێڵێت” ئەو یاریزانە بە ڕۆژنامەی کیکەری گووت

“ من یاریزانی یانەی بایەرن میونخم و هەمووشتێک بە بایەرن دەبەخشم”

ئەو یاریزانە هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە میونخ هەموو کارێک دەکات تاکو بتوانێت خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە

بڕیارە سبەی کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک هەردوو یانەی بایەرن میونخ و بێشکشتاش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە یەک بگەن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا