زێدان دوای یارییەکەی بیتیس نهێنییەکی خۆی ئاشکرا کرد

یاریگا

دوای ڕیمۆنتاداکەی ڕیاڵ مەدرید بەسەر یانەی بیتیس، زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید نهێنییەکی تایبەت بە خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.

زیزۆ لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامەی ماڕکای گوتوە، ماوەیەکە گەر سەیر بکەن زیاد لە پێویست هاوار دەکەم و دەنگم لە یارییەکان دەبیسترێت، هۆکارەکەشی سەختی یارییەکانی ئەو دواییە و ناسکی بارودۆخی یانەکەیە، بەڕاستی یارییەکانی ئەم دواییە هەمووی سەخت بوون، زیزۆ لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی ئاسنسیۆ و ڤاسکوێزی کرد و گوتی ” ئەوان یارزانی زۆر باشن و بەڕاستی شایستەی خولەکی زیاترن، هەردووکیان کەسایەتییەکی جیاواز بە ریاڵ مەدرید دەبخشن و بۆ بەرگریکردنیش دەگەڕێنەوە و هاوکاری بەرگریکاران دەدەن، ئەوەش کارێکی زۆر باشە”.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید لە یاری دوێنێ شەو دوای ئەوەی گێمی یەکەم بە ئەنجامی 2-1 لە دواوە بوو، توانی بە ئەنجامی 5-3 لە یانەی ریاڵ بیتیس بباتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر