گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بۆچوونی خۆی لەسەر گەڕانەوەی نۆیەر ئاشکرا دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا (تێر شتێگن) گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا بۆچوونی خۆی بۆ گەڕانەوەی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایەڕن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەربڕی.

شتێگن بە تۆڕی هەواڵی “ESPN” ی گوتوە، کە پشتگیری تەواوی گەڕانەوەی نۆیەر دەکات و هەرگیز گوێ بەوە نادات کە ئایا ئەو گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت یان نا، هەروەها گوتیشی نۆیەر شایستەی هەموو ڕێزێکە و ئەو هەمیشە ژمارە یەکە، ئێمە هەموو دەمانەوێت یارمەتی بدەین بۆ ئەوەی بە هێزەوە بگەڕێتەوە، بەلای ئێمە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گرنگە ئێمە دەمانەوێت تیپەکەمان سەرکەوتوو بێت.

ئاشکرایە کە نۆیەر لە پار ساڵەوە تا ئێستا دوو جار تووشی پێکانی درێژ خایەن بووە و ئێستا لە چاکبوونەوە نزیکە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بە تەواوی لە پێکانەی چاک ببێتەوە و بۆ مۆندیالیش یاری بکات، وێرای ئەوەی . ئێستا شتێگن ئاستێکی نایاب لەگەڵ مان شافت و بارسێلۆنا پێشکەش دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر