مارکا : پێکانەکەی مارسیلۆ سوک نیە !

یاریگا – لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی لالیگادا و لە یاریەکی ئاگرین یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی ڕیاڵ بتیس تۆماربکات بەئەنجامی 5-3

دوای تەنیا 30 خولەک لە سەرەتای یاریەکەدا یاریزانی بەرازیلی یانەی ڕیاڵ مەدرید مارسیلۆ توشی پێکانێکی سەخت هات و یاریگای بەجێهێشت .

کەمێک پێش ئێستا مارکا لە هەوالێكی بەپەلەیدا ڕایگەیاند کە پێکانەکەی مارسیلۆ سوک نیە و سبەینێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت ، بەڵام گومان لەوە دەکرێت کەنەتوانێت بۆ یاریەکەی بەرامبەر پاریس سانجیرمان ئامادەبێت .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر