ئەتلەتیکۆ شەڕ بۆ بردنەوەی خولی ئیسپانی دەکات

0

یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند کە یانەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەشتنەوە بە بەرشەلۆنە ئەمەش دوای ئەوەی ئەتلەتیکۆ توانیبە دووگۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو بباتەوە

“ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە بۆ ئێمە. ئێمە سەرکەوتووبوین وە ئێمە هێشتا بەهێزین. دەبێت ئێمە بەم جۆرە بەردەوام بین” کێڤن گامیەرۆ بە بین سپۆرتی گووت

“ئێمە ناوەستین. ئێمە دەزانین کە  ئێمە یاری بە باشی دەکەین و دەبێت ئێمە چێژ لەوە وەربگرین”

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئێستا خاوەنی ٥٥ خاڵی و یانەی بەرشەلۆنەش کە پێشەنگە خاوەنی ٦٢ خاڵە کە بۆ ئەو یاریزانە ئەو جیاوازیە ئەوەندە زۆر نیە کە نەتوانن یەکسانی بکەنەوە

ماوەی پێنج یاریە ئەتلەتیکۆ دووچاری شکست نەهاتوە و ئەو یانەیە بەردەوامە لە پێشبڕکێ کردن بۆ بردنەوەی خولی ئیسپانی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.