دۆرتمۆند دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە

 

٤٢٩ ڕۆژە  هەردوو یاریزان ماریۆ گۆتزە و مارکۆ ڕیۆز دوور کەوتوونەتەوە لە یاری کردن و یانەی بروسیا دۆرتمۆند بێ بەشە لە تواناکانیان

بەڵام ئەو دوو یاریزانە جارێکە دیکە گەڕانەوە یاریگاکان و بەشێک بوون لە پێکهاتەی ڕاهێنەری لە یاریەکەی ئەمشەو بەرامبەر بە مۆنشنگلادباخ لە تیایدا دۆرتمۆند بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست هێنا

گۆتزە ساڵی لە پار لە یاریەکەی بەرامبەر بە  بایەرن میونخ دووچاری پێکهان هات و ڕیۆزیش لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوو بەردەوام دووچاری پێکانی جیا بووە

ئێستا دۆرتمۆند لە پلەی دووەمی خولی ئەڵمانیە بە کۆکردنەوەی ٤٠ خاڵ  

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا