ئەو یاریزانانەی تاکسیەکەیان دزیبو ئاشکرا بوون

West Bromwich Albion

West Bromwich Albion

یاریگا
پاش ئەوەی کە سەرچاوەکان لە بریتانیا بڵاوییان کردەوە چوار یاریزانی یانەی وێست برۆمیچ لە شاری بارسێلۆنا تاکسیەکیان دزیوە، ئەمرۆ ئەو چوار یاریزانە خۆیان دانیان بە تاوانەکەیان ناوە.

هەر یەکە لە جانی ئیڤانز، گاریت بێری، جیک لیڤێرمۆر و بواز مایهیل لە بەیاننامەیەکدا دانیان بەو تاوانە ناوە و بەم هۆیەوە لەم بەیاننامەیەدا داوای لێبوردن لە هاندەران، یاریزانان، راهێنەران و بەرپرسانی یانەکەیان دەکەن و بەڵێنیشیانداوە کە ئەم کارەیان هیچ کاریگەری لەسەر ئاستەکەیان نابێت.
پێش دەستپێکردنی وەرزی ئەمساڵ یانەی بریتانی بە مەبەستی ئامادەکاری لە شاری بارسێلۆنا کامپێکی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا کە ئەو چوار یاریزانە کاتێک کە سەرخۆش بونە تاکسیەکیان دزیوە و دواتر لە نزیک شوێنی حەوانەوەیان جێهێشتووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر