ئینیێستا بریاری جیابونەوەی داوە

Andrés Iniesta

Andrés Iniesta

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، یاریسازی کەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا بریاریداوە کە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جیێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی “Mondudeportivo”ـی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی جارێکی دیکە بڵاویدەکاتەوە کە کاپتنەکەی بلاوگرانا بریاری خۆیداوە و دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێلت و چەندین یانەی چینیش لەسەر هێڵن بۆگواستەوەی، هەربۆیە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە خولی سوپەری چینی بەردەوام دەبێت لە یاریکردن.

سەرەرای ئەوەی کە ئینیێستا گرێبەستی هەتا هەتایی لەگەڵ کەتەلۆنیەکان واژۆ کردووە، بەڵام گرێبەستەکە بە شێوەیەک رێکخراوە کە هەر کاتێک ئەو یاریزانە بیەوێت دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر