مۆرینهۆ بە دوای یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست دەگەڕێت

0

 

خۆزۆ مۆرینهۆ ڕاهێنەری یانەی مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە ئەوان بە دوای یاریزانێکی هێڵێ ناوەڕاست دەگەڕێن کە جێگای مایکل کاریک بگرێتەوە

کاریکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە کۆتای ئەم وەرزە واز لە یاری کردن دەهێنێت و پەیوەندی دەکات بە دەستەی ڕاهێنەرانی و بەڕێوەبردنی یونایتد

“ئێمە دەبێت بە دوای یاریزانێکی هێڵێ ناوەڕاستدەگەڕێین چونکە ئێمە کاریک لەدەست دەدەین” مۆرینهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گووتی

هەندێک پێیان وایە کە مەبەستی ڕاستی مۆرینهۆ لەو لێدوانە هێنانی یاریزانی نوێیە کە جێی پۆگبا بگرێتەوە بەڵام پێشتر ئەو ڕاهێنەرە ڕایگەیاندبوو کە پەیوەندی لەگەڵ پۆگبا بەهێزە

لە ئێستا شەیتانە سوورەکان  هەوڵی گواستنەوەی سێرگێی میلینکۆڤیجی یاریزانی لازیۆ و ژان میشێل سێری یاریزانی یانەی نیسی فەڕەنسی دەدن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.