ژاڤی کاتی واز هێنانی لە یاریکردن ئاشکرا دەکات

0
Xavier Hernández

Xavier Hernández

یاریگا
ژاڤی هێرناندێز، ناوەراستکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئێستای سەدی قەتەری کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە کە یاریزانی پێشووی بلاوگرانا بریاریداوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی قەتەری بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت، بەڵام ئەگەر یانەکەی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بمێنێتەوە ئەویش لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

ژاڤی لە ساڵی 1998ـەوە لە ریزەکانی بارسێلۆنا وەک یاریزانی پیشەگەر دەستی بە یاریکردن کرد و لە ساڵی 2015 دوای 17 ساڵ ریزەکانی ئەو یانەیەی بەرەو سەدی قەتەری جێهێشت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.