کۆمەڵێک هاندەر بەڵێن بە سەلاح دەدەن ببن بە موسلمان

Mohamad Salah

Mohamad Salah

یاریگا
کۆمەڵێک لە هاندەرانی لیڤەرپول بەڵێن بە محەمەد سەلاحی هێرشبەری میسری یانەکەیان دەدەن ئەوانیش ببن بە موسلمان.

لە یاری نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپول و پۆرتۆ لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، کۆمەڵێک لە هاندەرانی رێدز بە شێوەی سرود بەڵێن بە گۆڵکاری میسری یانەکەیان دەدەن ئەگەر بێتو چەند گۆڵێکی دیکە تۆمار بکات، ئەوا ئەوانیش دەبن بە موسڵمان، ئەم کۆمەلە هاندەرە لە بریتانیاوە بۆ بینی یاری یانەکەیان بەرامبەر پۆرتۆ گەشتی پۆرتوگالیان کردبوو.

سەلاحی هێرشبەری لیڤەرپول وەرزی ئەمساڵ ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەکەی نیشانداوە و تا ئێستاش 30 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانتیەکان تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر