دوایین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی دیبالا

Paulo Dybala

Paulo Dybala

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجانتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لەگەڵ یاریزانانی یانەکەیدا بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ” Tuttosport”ـی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە هێرشبەری خانمە پیرەکە لە دوایین یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیدا بەشداریکردووە، بەڵام پێناچێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە سێریائەی بەشداری بکات و لەوانەیە لەسەر کورسی یەدەک بیەری یاری یانەکەی بێت.

دیبالا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە یاری یانەکەی بەرامبەر کالیاری تووشی پێکان و لەو ماوەیە نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەک بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر