“بۆفۆن دەبێت وازبهێنێت”

ڕاهێنەری یانەی فرانکفۆرت  ماریۆ باسلێر  ڕایگەیاند کە کاتی ئەوەی هاتووە جیانلوجی بوفۆن واز لە یاری کردن بهێنێت ئەمەش دوای ئەوەی لە یاریەکەی دوێنێ شەو دوو گۆڵی لێ تۆمارکرا

ئەو ڕاهێنەرە پێی وایە کە یانەی یۆڤانتۆس ناتوانێت خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و دەڵێت کاتی ئەوەشە بوفۆن واز بهێنێت

“بوفۆن گۆڵپارێزێکی دەگمەن بوو بەڵام هەندێک کات ئێمە نازانین کەی کاتی تەواوە کە واز بهێنین”

ئەو ڕاهێنەرەی پێشووی بایەرن میونخ و ئێستای فرانکفۆرت بە سپۆرت وەنی  گووتی

“ئەو ئەو کاتە گونجاوەی بۆ وازهێنان لە دەستدا. یانە و ڕاهێنەر پێویستە پێی بڵێن کە ئیدی کاتی ئەوەیە کە وازبهێنێت”

“ڕەنگە ئەو بیەوێت کە خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە بەڵام چیدی ئەو گۆڵپارێزێکی نێودەڵەتی نیە و یۆڤانتۆس ناتوانێت ئەو جامە بباتەوە”

بوفۆن چەند جارێک باس لە گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کراوە و بڕیارە لەم ساڵدا واز لە یاری کردن بهێنێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا