بە وێنە..ڕۆناڵدۆ بەر لە یاری پاریس پەیامێک بۆ هاندەرانی ریاڵ بڵاودەکاتەوە

یاریگا

بەر لە چەند سەعاتێک لەیارییە ئاگرینییەکەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیامێکی تایبەتی بۆ هاندەرانی یانەی شاهانە بڵاوکردەوە.

ڕۆناڵدۆ لە پەیامەکەیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی ڕیاڵ مەریدیش بڵاوکراوەتەوە دەڵێت” یارییەکی زۆر گرنگمان بەرانبەر یانەیەکی گەورە هەیە، داوا دەکەم پشتگیرییەکی نائاسایی لە یانەکە بکرێت، ئێمە هەموو کات لەگەڵ ئێوە لەسەر ئەوە ڕاهاتووین، بە یەکەوە مەدرید بەهێزتر دەبێت ، هەلا مەدرید”.

پەیامەکەی ڕۆنالدۆ بەپێی پسپۆرانی تۆپی پێ بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانان و بە بیرهێنانەوەی هاندەرانە بەوەی کە ئەو یارییە گرنگی زۆری بۆ یانەکە هەیە، بە تایبەتی لەو ساتەی کە ڕیاڵ مەدرید لە ڕکابەری کردن لەسەر جامی شا ماڵئاوایی کردو لە لیگاش هیوای یەکجار لاواز بووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر