وادەی پەیوەندی کردنی ئەستێرەی گریمیۆی بەڕازیلی بە بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا هەموو شتێکی لەگەڵ (ئارسەر میلۆ)ی ئەستێرەی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی بڕاندوەتەوە و وادەی پەیوەندی کردنی یاریزانەکەشی دیای کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە بارسێلۆنا ڕێکەوتنی تەواوی لەگەڵ میلۆ ئەنجام داوە و یاریزانە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە لە سەرەتای ساڵی 2019 پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات، بەپێی رۆژنامەکە دوا کەوتنی یاریزانە لاوە بەڕازیلییەکە کە تەمەنی 20 ساڵە بەهۆی کۆتینیۆ بوو، لەبەر ئەوەی بە پێی یاساکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناکرێت لە 3 یاریزان زیاتر بۆ یانەیەک ناونووس بکرێن، بەڵام لەم ماوەیەدا کۆتینیۆ ڕەگەزنامەی پورتوگالی وەردەگرێت بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی پورتوگالییە بۆیە ئەو لە نێو 3 یاریزانە هەژمار ناکرێت و یاریزانە بەڕازیلییەکە دەتوانێت لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.

لە لایەکی دیکەوە لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا ئەگەری هەیە یاری مینا بە شێوەی خواستن بە یانەیەکی ئەوروپی بدات تا یاریزانەکە زیاتر یاری بکات و ئەزموونی زیاتر وەربگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر