دوو یاریزانی کورد بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تێنسی سەر زەوی عێراق بانگهێشت کران

یاریگا

شوان عەزیز
ڕۆژانی رابردوو بە بەشداری 21 یاریزان پاڵاوتن بۆ تەمەنی خوار 16 سال لەسەر ئاستی عێراق بەرێوەچوو، مەبەست لەو پاڵاوتنە دەست نیشانکردنی باشترینەکان بوون بۆ ئەوەی پەیوەندی بەریزی ھەڵبژاردەی تێنسی سەرزەوی عێراق بکەن.

بەپێی سەرپەرشتیارانی پاڵاوتنەکان، هەڵبژاردەکە چاوەڕێی بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەکات، کە بڕیارە لە سیریلانکا بەڕێوە بچێت، لم پالاوتنەدا هەردوو یاریزانی کورد
(محەممەد ئەبو زەید) و (داریان عەبدولقەھار) پلەی یەکەم و دووەمییان بەدەست بھێنن شانبەشانی یاریزانی شاری بەغدا محەممەد ھاشم کە پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا نوێنەرایەتی عێراق دەکەن، هەروەها ئالان زەکی ڕاهێنەری کورد لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا وەک ڕاهێنەر لەگەڵ هەڵبژاردەکە دەبێت و لە پاڵەوانێتی ئاسیا یاوەری تیپەکە دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر