ڕیکۆردە ڕەشەکەی ڕاهێنەری پاریس لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

بڕیارە ئەمڕۆ لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە بەهێزترین یاری، بەرانبەر پاریس سان جێرمان یاری بکات، بەر لەو یارییەش ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕێکۆردێکی ڕەشی ئێمیرێ ی ڕاهێنەری پاریسی لەو یاریگایە ئاشکرا کردوە.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە ئۆنای ئیمیرێ ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەکانی لە کاتی هاتنی بۆ یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) وەک ڕاهێنەر لەگەڵ ئەو یانانەی مەشقی پێ کردوون، تا ئیستا لە هیچ یارییەکدا سەرکەوتنی تۆمار نەکردوە، بە پێی ئامارەکان ئیمێرێ لە 10 یاریدا لەسەر سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە 9 یاریدا شکستی خواردوە و لە یەک یاریش یەکسانبوونی بەدەست هێناوە، لە کاتێکدا لەسەرجەم ڕووبەڕووبوونەوەکانیشدا بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید وەک ڕاهێنەر کە 20 یاری دەبێت، لە 14 یاریدا دۆڕاوە و یەک یاری یەکسانبووە و لە 5 یاریشدا لەنێو یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ئاشکرایە کە کاتژمێر 10.45 ی ئەمشەو چوارشەممە بە کاتی هەولێر ، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر سانتایکۆ بێرنابیۆ لە میانی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا بەرانبەر یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر